Mücahit Oktay
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
نیویۆرك – AA
بڕی ١٢ ملیۆن دۆلار ده‌درێت به كه‌سوكاری برێۆننا تایلۆر كه له مانگی ئاداردا، پۆلیس له ویلایه‌تی كێنتاكی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كوشتی.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی لۆویسڤیل، گرێگ فیچه‌ر رایگه‌یاند وه‌ك به‌شێك له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری تایلۆردا كراوه ١٢ ملیۆن دۆلاریان پێ ده‌درێت و جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی پۆلیسیش رێك ده‌خرێته‌وه.
گرێگ فیچه‌ر به ئاماژه‌دان به دایكی تایلۆر، تامیكا پاڵمه‌ر گوتی: "ته‌نانه‌ت ناتوانم ئازاره‌كانی خاتوو پاڵمه‌ر بهێنمه به‌رچاویشم، زۆر زۆر نیگه‌رانم بۆ مه‌رگی برێۆننا تایلۆر".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی پێدانی ئه‌و بڕە پاره‌یه به كه‌سوكاری تایلۆر په‌یوه‌ندی نییه به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆلیسانه‌ی له رووداوه‌كه‌وه گلاون.
پارێزه‌ری كه‌سوكاری تایلۆر، بێن كرهمپ به میدیاكارانی راگه‌یاند "رێگه ناده‌ین چاوپۆشی له كوشتی تایلۆر بكرێت. ئه‌م ١٢ ملیۆن دۆلاره‌ی ئیداره‌ی شار بڕیاری داوه بیدات، به‌رزترین بڕی پاره‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی ژنێكی ره‌شپێست له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی پۆلیسه‌وه بدرێت".
تامیكا پاڵمه‌ر دایكی تایلۆر-یش به پێویستی زانی كه ئه‌و پۆلیسانه‌ی نیوه‌شه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كچه‌كه‌یان كووشتووه سزا بدرێن و گوتی: "ئه‌مڕۆ رۆژێكی زۆر گرنگه بۆ ده‌سپێكی هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری ته‌واو بۆ تایلۆر".
مانگی ئاداری ئه‌مساڵ پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی برێوننا تایلۆری ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ كه ته‌كنیككاری فریاگوزاری ته‌ندروستیی بوو و دواتر پۆلیس له ژووری خه‌وه‌كه‌یدا تایلۆری پێكا و كوشتی.
ئه‌مه‌ش دوای ده‌ستگیركردن و كوشتنی جۆرج فلۆید جارێكی دیكه بووه‌وه هۆی خۆپیشاندانی به‌رفراوان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژبە ره‌گه‌زپه‌رستی و توندوتیژی پۆلیس له‌و وڵاته.