Islam Doğru
03 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک- AA
پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەم لە سەرجەم ویلایەتەکانی ئەمریکا دەنگدانی پێشوەخت دەستیپێکرد و نزیکەی ٩٨ ملیۆن دەنگدەر چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
ماڵپەڕی "ABD Seçimler Projesi" کە زانیارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە ٩٧ ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٣٧٠ کەس چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
لەو ژمارەیەش ئەوانەی لەڕێی پۆستەوە دەنگیانداوە ٦٢ ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە ٣٥ ملیۆن کەسیش لەڕێی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بڕیاریان لەسەر چارەنووسی وڵاتەکەیان داوە.
ئەو ویلایەتانەی زۆرترین دەنگیان تیادا دراوە بریتین لە کالیفۆرنیا بە ١١ ملیۆن و ٢٣٦ هەزار، تێکساس بە نۆ ملیۆن و ٧١٩ هەزار و فلۆریدا بە هەشت ملیۆن و ٩٧٤ دەنگدەر، بەم شێوەیە رێژەی دەنگدانی پێشوەخت لەو ویلایەتانە هاوشێوەی رێژەی دەنگی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦یە کە رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران تیایدا سەدا ٧٠،٩ بوو.