Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
کۆمیتەی سیاسی ئافرەتانی مسوڵمانی ئەمریکا رایانگەیاند کە پشتگیری لە کاندیدی دیموکراتەکان، هیلاری کلینتۆن دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا.
مریەم سدیق دامەزرێنەری کۆمیتەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا ئاماژەی بەوەدا کە لە هەڵبژاردنی هەشتی تشرینی دووەمی داهاتوودا پشتگیری لە کلینتۆن دەکەن و گوتی: "دوای ئەوەی کە ترەمپ مسوڵمانانی وەک شەیتان نیشان دا و چەندین ئاماژەی خراپی بەرامبەر ئافرەت و کولتورەکەمان بەکارهێنا، گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە دەبێت زیاتر ئاگامان لە سیاسەتی وڵاتەکەمان بێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە هیلاری کلینتۆن تەنیا وابەستەی ئەو جۆرە بەهایانە و پاراستنی یاسا نییە، بەڵکو کەسێک تەواوی ژیانی خۆی بۆ خزمەتی فەرمانبەرێتی گشتی تەرخان کردووە.