Betül Yürük
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
نیویۆرک- AA
ئامادەکارییەکانی چوونی جۆ بایدن بۆ کۆشکی سپی، بە گرووپێکی ٥٠٠ کەسی دەستیپێکرد، لەم چوارچێوەیەشدا دەستکرا بە دامەزراندنی چەند کەسێک کە وابڕیارە لە کابینەکەی جۆ بایدن-دا دەسەڵات بگرنە دەست.
بەپێچەوانەی کابینەکەی دۆناڵد ترەمپ کە زۆرینەی ئەندامەکانی نێرینە بوون، چاوەڕوان دەکرێت کابینە نوێکە زۆرینەی ئەندامەکانی لە رەگەزی مێینە بن.
جۆ بایدن ئامانجیەتی کابینەیەک پێکبهێنێت کە نوێخوازەکانی پارتی دیموکرات و ئەو کادرانەی پارتی کۆماری کە لایەنگری پێکەوە کارکردنن، رازی بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، هەریەکە لە تۆم دۆنیڵەن، ئاڤریڵ هەینس و مایک مۆرێل دەبنە بەرپرس لە دەزگای هەواڵگریی ناوەندی "CIA".
تۆم دۆنیڵەن کە لە سەردەمی باراک ئۆبامادا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بوو لە ساڵی ١٩٨٧ەوە جۆ بایدن دەناسێت و لە هەڵمەتی بانگەشەی هەبژاردنەکانی ناوبراودا لە ساڵی ١٩٨٨ کاری کردووە.
بەهەمان شێوە ئاڤریڵ هەینس لە سەردەمی باراک ئۆبامادا، یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی "CIA" و یاریدەدەری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بووە.
هەروەها مایک مۆرێل پێشتر وەک یاریدەدەری سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندی "CIA"ی کاری کردووە و دووجاریش بە وەکالەت بووەتە سەرۆکی دەزگاکە.
لە لایەکی دیکەوە هەریەکە لە ویلیامز بێرنس، کریس کۆنس و سوزن رایس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پۆستی باڵایان پێدەدرێت.
کریس بێرس پێشتر لە رووسیا و ئوردن وەک باڵیۆز کاری کردووە و لە سەردەمی دەسەڵاتی بیل کلینتۆن-دا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بووە.
هەروەها کریس کۆنس یەکێکە لە نزیکترین لایەنگرانی جۆ بایدن و لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران کار دەکات.
بەهەمان شێوەی سوزن رایس، پێشتر پۆستەکانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان-ی بەڕێوەبردووە.
باس له سێ كه‌س ده‌كرێت بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگریی كه دووانیان ژنن.
یه‌كێك له‌و دووانه‌ش کۆلۆنێلی پێشوو، تامی دهكوۆرت كه به‌هۆی رووداوی هەلیكۆپته‌ر له ٢٠١٤ له عێراق هه‌ردوو قاچی له‌ده‌ست دا.
تامی دهكوۆرت كه به ره‌چه‌ڵه‌ك تایله‌ندییه و سیناتۆره له بازنه‌ی ویلایەتی ئیلینوێ له سه‌رده‌می باراک ئۆبامادا، جێگری وه‌زیری كاروباری برینداربووان بووه.
ژنه‌كه‌ی دیكه‌یش كه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی باسی لێوه ده‌كرێت، میشێل فلۆورنۆی-ه.
باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م خاتوونه كه راوێژكاری جۆ بایدن بووه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ كاروباری به‌رگریی، پله‌ی جێگری وه‌زیری به‌رگریی پێ ده‌درێت.
هه‌روه‌ها كه‌سی سێیه‌میش كه بۆ ئه‌وه وه‌زاره‌ته ناوی ده‌هێندرێت وه‌زیری پێشووی ئاسایشی ناوخۆ، جێه جۆنسۆن-ه كه ره‌شپێسته.
له هه‌مان كاتدا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه جێە جۆنسۆن له‌وانه‌یه له وه‌زاره‌تی داد یاخود وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ده‌ستبه‌كار بێت.
بۆ وه‌زاره‌تی دادیش باس له سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ویلایەتی كالیفۆرنیا، زێڤیور به‌سێرا، داواكاری گشتی پێشووی فیدراڵی، دۆوگ جۆنێس، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نیشتمانیی دیموكراته‌كان، تۆم پهرهز و جێگری پێشووی سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ویلایەتی ئاتڵانتا، ئاڵی یاتێس ده‌كرێت.
ئاڵی یاتێس كه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ-دا، ١٠ رۆژ جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ویلایەتی ئاتڵانتا بوو، دوای وه‌ستانه‌وه‌ی دژبە قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی ڤیزه به وڵاتانی موسڵمان له‌كار دوورخرایه‌وه.
بۆ پۆستی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییش باس له جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن ده‌كرێت كه گه‌وره راوێژكاری جۆ بایدن بووه بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
هه‌روه‌ها باس له به‌ربژێری به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠ و سیناتۆری بازنه‌ی ویلایەتی ماساچوسیتس، ئه‌لیزابێت واڕن و سه‌رۆكی پێشووی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جانێت ێڵێن ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه.
باس له به‌ربژێره به‌راییه ركابه‌ره‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌نێو دیموكراته‌كاندا، سیناتۆری بازنه‌ی ویلایەتی ڤێرمۆنت، بێرنی ساندرێس ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی كار، هه‌روه‌ها باس له سه‌رۆكی شاره‌وانی بێندی باشوور، پێته بوتیگیهگ بۆ پۆستی نوێنەری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سیناتۆری بازنه‌ی ویلایەتی میزۆری، ئامی كلۆبوچار ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ.
ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش هه‌یه ئامی كلۆبوچار كه پێشتر داواكاری گشتی بووه، بكرێته وه‌زیری داد.