Kasım İleri
05 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2023
واشنتۆن - AA
یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڤێدانت پاتێل ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی وشکانی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییان لە سوودان کۆتایی هاتووە و لەم ماوەیەدا زیاتر لە دوو هەزار کەس گوازراونەتەوە کە هەزار و ٣٠٠یان هاووڵاتیی ئەمریکی بوون.
پاتێل لەمیانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا رایگەیاند: "وەک وەزارەتی دەرەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی و هاوپەیمانەکانمان، لە دەستپێکی پێکدادانەکانی سوودانەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەسمان لە سوودان دەربازکردووە کە زۆرینەیان هاووڵاتیی ئەمریکی بوون و ئەوانی دیکەش یان خاوەنی مۆڵەتی نیشتەجێبوونبوون لە ئەمریکا یان کەسی نزیکی ئەو کارمەندانەبوون کە لە سوودان کاردەکەن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە دۆخی ئێستادا بەردەوامن لە پێدانی زانیاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی دانیشتووی سوودان و هۆشداریشیان داوەتە هاووڵاتییانی وڵاتەکەیان تا گەشت نەکەن بۆ سوودان.
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی ئەوەی کە "ئایا ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەبێت؟" پاتێل رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنێکمان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زیادە نییە. بەڵام بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونە ئەمنییەکان".
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەمریکا لە سوودانەوە بە سێ کاروانی ئۆتۆمبێل، زیاتر لە دوو هەزار کەسی گواستەوە.