Emirhan Demir,Mohammad Kara Maryam
30 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2026
ئەنقەرە ــ AA
تۆڕی "CBC NEWS" بڵاویکردەوە کە واشنتۆن بەجێگیرکردنی کەشتییەکی دیکەی تێکشکێنەر لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھێزی دەریایی خۆی لە ناوچەکە پتەوترکردووە.
تۆڕەکە لە فەرماندەیەکی ھێزی دەریایی ئەمریکای گواستووەکە کە کەشتی تێکشکێنەر" USS Delbert D. Black" گەیشتووەتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و لە ناو ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکاند لەگەڵ سێ کەشتی جەنگی و کەشتی فڕۆکەھەڵگری "USS Abraham Lincoln، جێگیرکراوە.
ھەروەھا تۆڕی "CBC NEWS" لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکای گواستووەتەوە کە وڵاتانی ناوچەکە لەنێویاندا، تورکیا ھەوڵ دەدەن دەرفەتێک بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی دیپلۆماسی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا بڕەخسێنن.
لە ٢٦ی ئەم مانگە سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کەشتی فڕۆکەھەڵگری "USS Abraham Lincoln"یان بۆ پاڵپشتیکردنی لە ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێمیی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە.