Hakan Çopur
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوەی سێ رۆژە لە نەخۆشخانەیە.
لایەنگرانیشی بۆ هاندان و دڵخۆشکردنی لەبەردەم نەخۆشخانەکە گردبوونەوە، دواتر ترەمپ لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەوە سڵاوی لە لایەنگرانی کرد.
ئەم سەردانە کتوپڕەی لایەنگرانی ترەمپ بووە رۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر تووشبوونی خۆی و هاوسەرەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
پزیشکەکانیش باس لەوە دەکەن کە رەوشی تەندروستیی ترەمپ بەرەو باشی دەچێت و رۆژی دووشەممە نەخۆشخانە بەجێدەهێڵێت.