Emre Gürkan Abay
22 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2018
مۆسكۆ - AA
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی هێزی ئه‌منی له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقدا گرت و گوتی:
- ''ئەمریکا یان ناتوانێت لە دینامیکە جۆراوجۆرەکانی سووریا تێبگات یان بە مەبەست هەنگاوی ئیستیفزازیی دەنێت''.
- "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتگوێخستنی هه‌ستیاریی پرسی كورد و ره‌هه‌نده‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامه له هاندانی جیاكاری له‌نێو كورداندا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ دروستكردنی هێزی ئه‌منی له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقدا گرت و گوتی: ''ئەمریکا یان ناتوانێت لە دینامیکە جۆراوجۆرەکانی سووریا تێبگات یان بە مەبەست هەنگاوی ئیستیفزازیی دەنێت''.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا یه‌مه‌نییه‌كه‌ی له مۆسكۆ، لاڤرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێشهاته‌كانی سووریا هه‌ڵسه‌نگاند.
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به به‌كارهێنانی كورده‌كان، سنووره‌كانی سووریا داگیر بكات و گوتی: "ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتێكی جێگره‌وه بۆ رژێم له جوگرافیایه‌كی بەرفراواندا ده‌سته‌به‌ر بكات. چه‌كی مۆدێرن بۆ ئه‌وانه دابین ده‌كات كه هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌سه‌ده كه له چه‌كداره كورده‌كان پێكهاتووه".
ناوبراو پلانی ئه‌مریكای بۆ دروستكردنی هێزی ئه‌منی له سنووری سووریا له‌گه‌ڵ توركیا و عێراقدا وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "دواتر چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی نا په‌سه‌ند له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییانه بڵاوكرایه‌وه. به‌ڵام چالاكییه‌كان بۆ پێكهێنانی ئه‌و پێكهاته‌یه به‌رده‌وام بوو. ئەمریکا یان ناتوانێت لە دینامیکە جۆراوجۆرەکانی سووریا تێبگات یان بە مەبەست هەنگاوی ئیستیفزازیی دەنێت''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌مریكای به فشاركردن له كورده‌كان بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ رژێم تۆمه‌تباركرد و گوتی: "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتگوێخستنی هه‌ستیاریی پرسی كورد و ره‌هه‌نده‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامه له هاندانی جیاكاری له‌نێو كورداندا".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تاک لایەنە مامەڵەی کردووە و گوتی: "ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە خوازیارە لەسەر پێشهاتەکانی سووریا کۆبێتەوە، سوورە لەسەر ئەوەی کە چالاکییەکانی ئەمریکا لە رەققە نەبینێت".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە سۆچی، کوردەکانیش بانگهێشت دەکرێن.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا، ئالەکساندەر لاڤرەنتیەڤ ماوەیەک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە هەریەک لە رووسیا، ئێران و تورکیا رێککەوتوون لەسەر لیستی بەشداریکردنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سووریا.