Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2017
واشنتۆن -AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە خۆپیشاندانە نەژادپەرستییەکەی شاری چارلۆتسڤیل-ی سەر بە ویلایەتی ڤیرجینیا گوتی :" ئەمریکا شوێنی توندوتیژی لێ نابێتەوە ".
دوای ئەوەی بەشێک لە هاووڵاتیانی شاری چارلۆتسڤیل خۆپیشاندانیان سازکرد تاوەک پەیکەری فەرماندەیەکی سوپای ئەمریکی لە شارەکە هەڵبگیرێت، گروپێکی دیکە لە بەرامبەردا خۆپیشاندانیان سازکرد و رەتیان کردەوە پەیکەرەکە لاببرێت.
ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەیەکی لەسەر بابەتەکە بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: "دەبێت هەموومان یەکگربین، دەبێت قین و رق بە نەفرەت کەین، ئەمریکا شوێنی توندوتیژی لێ نابێتەوە ، دەبێت هەموومان یەک دەنگ و هەڵوێست بین".
بەهۆی ئەوەی گروپە نەژادپەرستەکان لەگەڵ خۆیان چەکیان هێنابوو ، ناو بەناویش گرژی لە نێوان گروپەکان دروست دەبوو، شارەوانی چالۆتسڤایل بڕیاریدا بۆ ماوەیەک باری نائاسایی لە شارەکە رابگەیەنێت.
رۆژی شەممەی رابردوو، لە نزیک پەیکەری فەرماندەی سەربازی رۆبێرت لی خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەچوو. بەشێک لە خەڵکی شارەکە داوایان کرد پەیکەری رۆبێرت لابدرێت، بەڵام لەبەرامبەردا خۆپیشاندانێکی دیکە بەڕێوەچوو و ئەوان داوایان کرد پەیکەرەکە بمێنێتەوە، بەو هۆیەوە پێکهەڵپژان روویدا و هەردوولا بە دەبە و دار و بەرد هێرشیان کردە سەر یەکتر.
تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانەکە بەردەوامە و سەدان پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران رژاونەتە پارکی فەرماندە رۆبێر لی. هەروەها سەرۆکی شارەوانی چارلۆتسڤیل باری نائاسایی راگەیاند.