Kasım İleri
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
تەنها دوو هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا و راپرسییەکانیش پێشبینی سەرکەوتنی جۆ بایدن-ی کاندیدی دیموراتهكان دەکەن.
دەزگای راگەیاندنی "Inverstor's Business Daily" بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستیتۆی تەکنۆمێتریکا بۆ سیاسەت، راپرسییەکییان ئامادەکردبوو، کە ئەنجامەکانی وا نیشان دەدەن جۆ بایدن بە ٥،٢ نمرە لەپێش رکابەرەکەی دۆناڵد تڕەمپ-ەوەیە.
لە لایەکی دیکەشەوە کەناڵی "ABC"ی ئەمریکی لە ١٠ی ئەم مانگەدا راپرسییەکی بڵاوکردبووە و تیایدا ئەوە نیشاندرابوو کە بایدن ١٢ نمرە لەپێش تڕەمپ-ەوەیە.
بەهەمان شێوە کەناڵی "CNBC" راپرسییەکی دیکەی ئەنجامداوە و تیایدا سەدا ٥٢ی بەشداربووان دەنگیان بە بایدن و سەدا ٤٢یان دەنگیان بە ترەمپ داوە.