Abdullah Shukur
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
کەسێکی نەناسراو چووە نێو باڵهخانهیهكی حکوومی لە ویلایەتی کۆلۆرادی ئەمریکا و تابلۆی سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتینی بەو دیوارە ھەڵواسی کە تابلۆی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکای تیادا ھەڵواسراوە.
ھاوکات ئەو شوێنەی كه تابلۆکەی پوتینی تیادا ھەڵواسراوە، شوێنێکی تایبەت بووە و بۆ تابلۆی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جیاکراوەتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی، کەسێکی نەناسراو تابلۆی سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین و جەنگاوەرێکی دیکەی لە تەنیشت تابلۆی ھەردوو سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج بۆش و باراک ئۆباما داناوە.
ھاوکات ئەم رووداوەش لەلایەن ئەندامی ئەنجوومەنی پیران، ستیڤ فەنبارگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە.
دواتریش تابلۆی پوتین لەلایەن بەپرسانی بیناکە ھەڵگیرا.