مۆسکۆ
بیستەمین پێشانگای ئینتەرچرام InterCHARM بۆ بۆن و ماکیاژ ، لە شاری مۆسکۆ پایتەختی روسیا کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا کە بڕیارە چوار رۆژ بەردەوامبێ، ٣٥٠٠ کۆمپانیا لە ٣٢ وڵات بەشدارییان تێدا کردووە.لە بارەی کەرەستەکانی جوانکاریی و تەندروستی، نزیکەی ٣٠ بەرنامەی جیاواز پێشکەش دەکرێن.
لەگەڵ کردنەوەی خەڵکێکی زۆر سەردانی پێشانگاکەیان کرد، کورسیەکانی ئەو پێشانگایە پڕ بوو لە میوانی ژن. بەڕێوەبەرانی پێشانگاکە چاوەڕێ دەکەن تا رۆژی کۆتایی پێشوازیی لە ٦٠ ھەزار میوان بکەن.
ئەمساڵ روسیا میوانداریی ئەو پێشانگایە دەکا کە خاوەن مێژوویەکی ٢٠ ساڵەیە، ئەوەی جێگای سەرنجە رێژەیەکی زۆری میوانەکان لە دەرەوەی رووسیاوە دەچن تێیدا بۆن، ماکیاژ و کەرەستەکانی جوانکاریی، ھەروەھا تیمەکانی چاندنی قژی سروشتی، تەندروستی دەناسێنرێن.
لە چوارچێوەی پێشانگاکە، پێشبڕکێی پیشەیی نێودەوڵەتی ساز دەکرێ. لەناو ئەو پێشبڕکێیانەدا پێشبڕکێی مەساجی جیھانی، پێشبڕکێی ماکیاژ ئەنجام دەدرێن.
بێجگە لەوانە، بە بەشداریی پسپۆرانی ئەو کەرتە چەندین سیمینار ساز دەکرێ. لەو سیمینارانەدا داھاتووی ئەو کەرتە و قەبارەی ئابووریی تاوتوێ دەکرێ.
پێشانگای ماکیاژ و بۆن لە مۆسکۆ، زیاتر سەرنجی ژنانی راکێشا. بۆ میوانانیش چالاکیی جیاواز رێکدەخرێ، ھەروەھا لە چوارچێوەی دەست و پێ، نینۆک، شێوازی ماکیاژی پیشەییانە، بەرنامەی پەروەردەی بچووک ساز دەکرێ.
ژنانی مۆسکۆ زۆر بە گەرمی پێشوازیی لە کۆرسی پەروەردە دەکەن کە پسپۆرانی جوانکاریی سازیان کردووە. ئەمەیش جوانی پێشانگاکەی جوانتر کردووە بەلای میوانەکانەوە.