09 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
نیویۆرک - AA
بەپێی راپرسییەک، زۆرینەی ئەمریکییەکان لەو باوەڕدان کە لەمیانی چەند ساڵی داهاتوودا، جەنگ نێوان وڵاتەکەیان و ئێران‌دا روودەدات.
راپرسییەکە لە لایەن ئاژانسی هەواڵیی"Reuters" و"Ipsos MORI"-وە ئەنجامدراوە بەر لەوەی ئێران هێرشە مووشکییەکە بۆسەر بنکەکانی سوپای ئەمریکا لە عێراق ئەنجام بدات.
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە کە داوی سێ رۆژ لە کوژرانی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودس، قاسم سولەیمانی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە لەسەدی ٧١ی ئەمریکییەکان لەو باوەڕدان کە لەمیانی چەند ساڵی داهاتوودا، جەنگ نێوان وڵاتەکەیان و ئێران‌دا روودەدات.
لە ئایاری ساڵی رابردوودا راپرسییەک بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدرابوو کە تیایدا لەسەدی ٥١ی ئەمریکییەکان هەمان بۆچوونیان هەبوو، بەڵام بەشێکی کەمی ئەمریکییەکان لە راپرسییەکەدا پێیان وابوو کە جەنگ لەنێوان وڵاتەکەیان و ئێران‌دا روونادات.
هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە لەسەدی ١٧ی ئەمریکییەکان رایانگەیاندوو کە جەنگ لە نێوان وڵاتەکەیان و ئێران‌دا روونادات، لەسەدی پێنجی دیکەی ئەمریکییەکان بۆچوونیان وایە کە هەرگیز جەنگ روونادات.
هەروەها لە ئەنجامی راپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە لەسەدی ٥٣ی ئەمریکییەکان هاوڕانیین لەگەڵ سیاسەتی سەرۆکی وڵاتەکەیان، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئێران.
بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە لە هەر ١٠ ئەمریکییەک، چواریان وای بۆ دەچن کە ئێران هەڕەشەیە بۆسەر وڵاتەکەیان، بەڵام چواری دیکەیان بە پێچەوانەوە رایانگەیاندوو کە ئێران هەڕەشە نییە بۆسەر ئەمریکا.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت دوێنێ چوارشەممە سوپای پاسداران رایگەیاندبوو کە لە چوارچێوەی تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی-دا، ژمارەیەک مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د رۆژئاوای ئه‌نبار كردووه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تیایدا جێگیرن.
میدیای ئێران بڵاویان کردبوویەوە كه لانیكه‌م ٨٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێڕاق کوژراون.
دوای هێرشەکەش سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگەیاند کە لەبارەی هێرشەکەوە ئاگادار کراوەتەوە و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات.
لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی ئەمریکا لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری عێراق جێگیرکراون.
رۆژی هەینی سێی ئەم مانگە وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاندبوو، و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو.
له‌دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.