Ramal Mahmood
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک:- "لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ لەدەست داعش، پێ دەچێت ٢٠٠ هەزار کەس لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بن. لە خراپترین دۆخیشدا ئەو رێژەیە بەرزببێتەوە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن کەس".- "(لەبارەی راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆسەر حەلەب بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر) ئەو ماوەیە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی کەمە و بەپێی پێویست نییە. بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەلانیکەمەوە پێویستیمان بە ٤٨ کاتژمێرە و پێویستە بۆ ئەوەش گرێنتی ئاسایش و ئەمنی بدرێت".نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ لەدەست داعش پێ دەچێت ٢٠٠ هەزار کەس لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بن. لە خراپترین دۆخیشدا ئەو رێژەیە بەرزببێتەوە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن کەس".
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیفان دوجاریک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە ماوەی ٣٦ کاتژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا هاووڵاتی مەدەنی زۆر لە مووسڵ هەڵنەهاتوون، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی ماڵ و حاڵی خۆیان بەجی دەهێڵن بەرزببێتەوە و گوتی: "لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ لەدەست داعش پێ دەچێت ٢٠٠ هەزار کەس لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بن. لە خراپترین دۆخیشدا ئەو رێژەیە بەرزببێتەوە بۆ نزیکەی یەک ملیۆن کەس".
لەبارەی راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیاش بۆسەر حەلەب بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر، دوجاریک ئەوەی خستە روو کە ئەو ماوەیە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی کەمە و بەپێی پێویست نییە. سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەلانیکەمەوە پێویستییان بە ٤٨ کاتژمێرە و پێویستە بۆ ئەوەش گرێنتی ئاسایش و ئەمنی بدرێت.
سهرۆکی بهشی ئۆپهراسیۆنه گهورهکان له سهرۆکایهتی ئهرکانی سوپای رووسیا، سێرگی رودسکۆی له لێدوانێکی رۆژنامهوانییدا رایگەیاندبوو، وڵاتهکهی و هێزهکانی ئهسهد بهمهبهستی دهربازبوونی هاووڵاتییانی سڤیل لهحهلهب و جێهێشتنی شارهکه لهلایهن گرووپه چهکدارهکانهوه بهرهو ئیدلب، رۆژی 20ی تشرینی یهکهم لهکاتژمێر 08:00هوه تا کاتژمێر 16:00 ''مۆڵهتێکی مرۆیی'' رادهگهیهنن.