Ömer Aydın,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
پاریس - AA
ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی پشگیریكردن له كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی خاشقچی، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له پاریس كۆبوونه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووساندا دابه‌شكراوه، راگه‌یه‌نراوه كه له ئیستانبوڵ، واشنتۆن، له‌نده‌ن و پاریس خۆپیشاندانی هاوكات ئه‌نجامده‌درێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی خاشقچی راگه‌یه‌نراوه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا خاشقچی به شه‌هیدی بۆچوون و گوفتار ناوبراوه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ی چالاكییه‌كانیانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له‌پێناو به‌سزاگه‌یاندنی بكوژانی خاشقچی تێده‌كۆشن.
خۆپیشانده‌ران چه‌ند دروشمێكی وه‌ك "كوشتنی بێتاوانان رابگرن"، "بكوژانی راسته‌قینه بدۆزنه‌وه" و "نه‌خێر بۆ تاوان"یان به‌رزكرده‌وه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند، مێدیاكانی فه‌ڕه‌نسا گرنگیی پێویستیان نه‌داوه به چالاكییه‌كه‌یان.