Muhammed Bilal Kenasari
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی قه‌یرانی سعوودیه و كه‌نه‌دا كه سعوودیه باڵیۆزی كه‌نه‌دای له ریاز به كه‌سی نه‌خوازراو راگه‌یاند و ته‌واوی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا راگرت، داوای له حكوومه‌تی هه‌ردوو وڵات كرد كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هیزەر ناوێرت له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی قه‌یرانی نێوان سعوودیه و كه‌نه‌دا رایگه‌یاند "داوا له هه‌ردوو حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌و كێشه‌یه‌كی دیپلۆماسییه. سعوودیه و كه‌نه‌دا ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. پێشنیاز بۆ حكوومه‌تی سعوودیه ده‌كه‌ین زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی قۆناغی یاسایی بۆ رای گشتی ئاشکرا بكات".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كرد كه سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا گفتوگۆیان كردووه و گوتی: "باسمان له بابه‌تی كه‌نه‌دا كرد. هاوڕێیان، هاوپه‌یمانان. ده‌بێت لایه‌نه‌كان دیپلۆماسیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئێمه ناتوانین ئه‌وه بۆ ئه‌وان بكه‌ین. ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".