ئەنقەرە
فرێدریک سانگەر کە یەکێکە لە ھەڵکەوتوەکانی بواری زانست، لەسەر یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەی کەلەسەر DNA ئەنجامی دابوو بە باوکی زانستی بۆماوەیی دادەنرێت.
سانگەری کیمیاگەر تاکە زانای بەریتانییە کە دووجار خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووەو یەکەم خەڵاتی نۆبڵی لە ساڵی ١٩٥٨ لەسەر دۆزینەوەی تەکنینکی نوێ بۆ پێکھاتەی کیمیایی پرۆتین پێ بەخشرا، ھاوکات لە دۆزینەوەیەکی دەگمەنیشیدا سانگەر پەی بەو ئەمینۆئەسیدانە برد کە پرۆتین پێکدەھێنن و دواتریش سانگەر خوو دەداتە DNA و لەمیانەی ئەو ڵێکۆڵینەوەیدا دەستە ڤایرۆسی خانە بۆماوەییەکان جیناتی دۆزیەوە و ساڵی ١٩٨٠ش بۆ جاری دووەم خەڵاتی نۆبڵی لە بواری کیمیادا پێبەخشرا.