واشنتۆن
لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە لە تەلاری کۆشکی سپی سازکرابوو، ھەریەکە لە بێڵ کڵنتۆن سەرۆکی پێشووی ئەمریکاو ئۆپرا وینفری پێشکەشکاری بەناوبانگ و ساڵی راید یەکەم ئافرەتی ئەمریکی کە چووە سەر مانگ لەگەڵ چەند کەسایەتیی دیکە لەپای پێشکەشکرنی خزمەت بە کۆمەڵگەکەیان، مەدالیای ئازادییان پێبەخشرا.
لەو مەراسیمەدا کە ھەموو ساڵێک لەناو کۆشکی سپیدا ئەنجام دەدرێ، باراک ئۆباما گوتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووانکرد و گوتی مەراسیمی ئەمساڵ تایبەتە ئەویش بەھۆی ئەوەی لەمساڵدا یادی ٥٠ ساڵەی دیاریکردن و پیبەخشینی ئەو خەڵاتە دەکەینەوە لەسەر دەستی جۆن کەنەدی.
مەدالیای ئازادی ئەمریکی ھەموساڵێک دەدرێـ بە کۆمەڵە کەسانێک کە لە بواری خزمەتی ئاشتی جیھان و ئاسایشی نەتەوەیی و کەلتوورەکەیان کۆششیان کردووە.
خەڵاتەکانی ئەمساڵیش بەم شێوەیەبوو:
- خەڵاتی ٤٢ ھەمین سەرۆکی ئەمریکا بیلکلینتۆن
- ئۆپرا وینفری پێشکەشکاری بەرنامەی ئۆپرا
- ئەرنی بانکس یاریزانی ئەفسانەیی بەیسبۆڵ
- بین برادلی سەرنوسەر و بەڕێوبەری رۆژنامەی واشنتۆن پۆست
- دانیەل ئینۆی بەڕەگەرز یابانی وەکو یەکەم کەس خزمەتی کۆنگرێسی ئەمریکی کردووە
- دانیەڵ کاھنەمانی خاوەنی نۆبڵی ئابووریی بۆ ساڵی ٢٠٠٢
- ریچارد لوگار کە ماوەی ٣٠ ساڵە خزمەتی ھەیە وەک سیناتۆر
- لۆریتا لین خاوەنی مۆسیقای کاونتری
- ماریۆ مۆلینا خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا
- ئەستێرەوانی بەناوبانگی ئەمریکی خاتوو ساڵی راید
- بایارد رۆستین پارێزەری مافی یەکسانی و مەدەنی
- ئارتۆرۆ ساندۆڤاڵ ھونەرمەندی بواری جاز
- کۆچو دین سمز ی یاریزانی باسکە
- گلۆریا ستەینێرم بەرگریی کاری سەرسەختی ئافرەتان
- کۆردی تیندەلل چالاکوانی مەدەنی
- پاتریکا وایڵد حاکمی دەستپاک