Haydar Karaalp
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2020
به‌غدا – AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی چاوی نه‌بڕیووه‌ته خاكی عێراق و ئه‌وان پشتگیری له عێراقێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.
یڵدز گوتەکانی سه‌رۆكی رێكخراوی عه‌سایبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی ره‌ت كرده‌وه كه له میانی لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو گوایه توركیا چاوی بڕیووه‌ته خاكی عێراق.
فاتیح یڵدز له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "رووی ده‌مم له‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌كه‌م كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه توركیا چاوی بڕیووه‌ته خاكی عێراق. ئه‌وانه‌ی به ده‌نگۆی بێبنه‌ما و دوور له راستی، خۆیان هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ن، با بێهوده سه‌رنج نه‌خه‌نه سه‌ر توركیا. توركیا پشتیوانی به‌هێزی عێراقێكی یه‌كگرتووه. گه‌لی عێراق باش ئه‌وه ده‌زانێت. گه‌لی عێراقتان پێ ههڵناخهڵهتێندرێت".