Firdevs Yüksel
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٤ دۆلار و ١٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤٣ دۆلار و ٨٤ سه‌نت و به ٤٤ دۆلار و ٢٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد، ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٦ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٤ دۆلار و ١٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به ٤١ دۆلار و ٧٧ سه‌نت فرۆشرا.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ٣٥ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٠٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٧٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.