پراگ
باڵیۆزی فەڵەستین جەمیل جەمال كە لە ئاكامی تەقینەوەیەك لە شوقەیەكدا لە پراگی پایتەختی كۆماری چیك بریندار بووبوو، گیانی لەدەست دا.
پۆلیس رایگەیاند جەمیل جەمال 56 ساڵ كە بە سەختی بریندار بووبوو، لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
پێشتر رادیۆی دەوڵەت لە كۆماری چیك رایگەیاندبوو تەقینەوەكە لە شوقەکەی جەمال لە ناوچەی سوشدۆلە رووی داوە. وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستینیش رایگەیاندبوو تەقینەوەكە لە كاتی دەرھێنانی قاسەیەكی كۆنی پارە لە باڵیۆزخانەی فەڵەستین رووی داوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێ ئایا ئەو تەقەمەنییە لە ناو قاسەکەدا بووە یان نا، بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە لە رووداوەكە دەکرێ.