ئیسلام ئاباد
لە ھێرشێکی خۆکوژیدا لە پاسێکی گواستنەوە لە پاکستان دوو کەس گیان لەدەست دەدەن.
لەکاتی گەڕانەوەی پاسێکی پاکستانی لە ئێرانەوە بۆ پاکستان کە سەرجەم سەرنشینەکانی خەڵکی شیعە مەزەبی پاکستان بوون، لە باشوری وڵات تووشی ھێرشێکی خۆکوژی بوویەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەئەنجامی ھێرشەکەدا، دوو کەس لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەست دا و ٢٥ کەسیشیان بریندار بوون.
خۆکوژەکە بەر لە گەیشتنی پاسەکە بۆ خاڵی پشکنین لە نزیک کەرتی کێتا لەنێو پاسەکە خۆی تەقاندۆتەوە، پێنج پۆلیس کە چاودێریی پاسەکەیان دەکرد بریندار بوون.
دوای تەقینەوەکە ئەنجومەنی موسڵمانان شیعە سێ رۆژ پرسەی راگەیاند.