Dildar Baykan Atalay
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن رایگه‌یاند به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌چالاككردنی هێزی كاردانه‌وه‌ی ناتۆ ده‌كات.
دوای به‌شداریكردن له‌و لوتكه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناتۆ تیایدا به‌شداربوون و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی؛ جۆ بایدن له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هاوپه‌یمانانی ناتۆ سه‌لماندیان گرنگی به ئاسایشی ترانس ئه‌تڵه‌نتیك ده‌ده‌ن.
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كاتێكدا سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماكانی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌كات جارێكی دیكه ناتۆ له‌پێناو ئازادی و دیموكراسی به‌رامبه‌ر ئه‌وه راده‌وه‌ستێته‌وه.
بایدن سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك پابه‌ندبوون به مه‌رجی پێنجه‌می ناتۆ ئه‌مریكا هه‌ر مه‌ترێك له خاكی هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌پارێزێت، گوتی: "به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له كهوتنهخۆی ناتۆ ده‌كه‌م كه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش پلانه‌كانی به‌رگری، چالاككردنی هێزه‌كانی كاردانه‌وه‌ی ناتۆی ده‌ست پێ كردووه و هاوپه‌یمانه‌كانمان بۆ هێزه ده‌ریایییه‌كان له باكووره‌وه تاكوو ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له رۆژهه‌ڵاتیش هێزه ئاسمانی و وشكانییه‌كان خستووه‌ته جموجۆڵ".