Hemın Othman Mohammed
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
- له یه‌کێک له شاشه‌کانی ریکلامکردنی ناو تێرمیناڵی رۆیشتن له به‌شی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ، به‌هه‌ریه‌ک له زمانه‌كانی توركی و ئینگلیزی رێكلامێكی هه‌ڵواسراوه و تیایدا نووسراوه "هۆشداریی گه‌شتکردن. ئایا ده‌زانن سوید ئه‌و وڵاته‌یه كه خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیه".
له یه‌کێک له شاشه‌کانی ریکلامکردنی ناو تێرمیناڵی رۆیشتن له به‌شی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ، به‌هه‌ریه‌ک له زمانه‌كانی توركی و ئینگلیزی رێكلامێكی هه‌ڵواسراوه و تیایدا نوسراوه "هۆشداریی گه‌شتکردن. ئایا ده‌زانن سوید ئه‌و وڵاته‌یه كه خاوه‌نی به‌رزترین رێژه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیه".
ئه‌و ریكلامه له شوێنێكی تێرمیناڵهكهدا هه‌ڵواسراوه كه گه‌شتیاران زۆر به‌كاریده‌هێنن، تێیدا مانشیتی رۆژنامه‌ی گونه‌ش "سوید، وڵاتی ده‌ستدرێژی" به‌دیده‌كرێت.
تێبینی ئه‌وه‌کراوه ریكلامه‌كه سه‌رنجی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی راكێشاوه كه به‌ره‌و شوێنی سواربوونی فڕۆكه ده‌چن.
ئه‌وه‌ش زانراوه شاشه‌کانی ریکلامکردنی ناو فڕۆكه‌خانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته‌وه كاریان پێده‌كرێت.