Hasan Esen
24 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
له‌نده‌ن – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له ئۆكراینا ده‌ستی كردووه به كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له كیێڤ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر ئۆكراینا ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه له‌گه‌ڵ خاووخێزانیان له كیێڤ ده‌كێشنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له كیێڤ كراوه ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی كاروباره بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به پێویست زاندراوه هاووڵاتییانی به‌ریتانیا گه‌شت بۆ ناوچه‌كانی دۆنتسك، لوهانسك و كریمیا نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ناچاریش نه‌بوون نه‌چنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئۆكراینا.
ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا رێنمایی دا به كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كیێڤ كه له‌گه‌ڵ خاووخێزانیاندا ئۆكراینا جێ بهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ٢٣ی كانوونی دووه‌م راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه "بۆیان ده‌ركه‌وتووه رووسیا پلانی داناوه بۆ دروستكردنی حکوومەتێکی لایه‌نگری رووسیا له ئۆكراینا'.
پێشتریش به‌ریتانیا چه‌كی دژه‌تانكی بۆ ئۆكراینا ره‌وانه كردبوو.