İdris Sülün
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
كوالا لامپور-AA
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا ویلایه‌تی هه‌نان ناوه‌ڕاستی چینی گرته‌وه لانیكه‌م، ٢٥ كه‌س له چین گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ده‌وڵه‌تی چین Xinhua بڵاویكرده‌وه له ئاكامی باران بارینه به‌خوڕه‌كه‌ی دوێنێ له شاری زهنگژوو له ویلایه‌تی هه‌نان، لافاو روویداوه.
تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن تا ئێستا ته‌رمی ٢٥ كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌و ناوچانه‌ی لافاوه‌كه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ریان و زیاتر له ١٦٤ هه‌زار كه‌سیشیان گواستووه‌ته‌وه ناوچه‌ی ئارام.
باس لەوەش دەکرێت کە لافاوەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس دروستکردووە.
بەگوتەی بەرپرسانی شاری زهنگژوو کۆنترۆڵکردنی لافاوەکە زۆر سەختە و ئاستی کارەساتە سروشتییەکەش بە "نائاسایی باڵا" دیاریکراوە.
بەهۆی لافاوەکەشەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا کێشەی هاوتوچۆ، بڕانی ته‌زووی کارەبا و ئاو دروستبووە.
نوسینگەی کەشناسی شاری زهنگژوو لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە ماوەی سێ رۆژدا ٦١٧ ملم باران باریوە و ئەمەش بەرزترین رێژەی باران بارینی ٦٠ ساڵی رابردووە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ١٧ی تەمووزەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ویلایەتی هەنان-ی چینی گرتووەتەوە و بەهۆی زۆری بارانەکەوە دوێنێ لافاو دروست بوو.
له‌و گرتانه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌بیندرێت كه شه‌قامه‌كانی شاره‌كه ئاوێكی زۆریان تیادا وه‌ستاوه و ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر ئاوەوە.