Kasım İleri
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن – AA
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ١١سهربازی ئه‌مریكی كه به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د نیشانه‌كانی شڵه‌ژانی مێشكیان تیادا ده‌ركه‌وتووه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی بنكه ته‌ندروستییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و كوێت كراون.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، بیڵڵ ئوربان رایگه‌یاند "له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ٨ی كانوونی دووه‌مدا هیچ سه‌ربازێك نه‌كوژرا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه نیشانه‌كانی شڵه‌ژانی مێشكیان له چه‌ند سه‌رباز ده‌ركه‌وت. به‌مهۆیه‌وه ئه‌م سه‌ربازانه خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دوای پشكنین به پێویست زاندرا ئه‌و سه‌ربازانه ره‌وانه‌ی بنكه ته‌ندروستییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و كوێت بكرێن، گوتی: "دوای ته‌واوبوونی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، سه‌ربازان ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق. تاكو ئێستا هه‌شت سه‌رباز ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌ی لاندستوهل له ئه‌ڵمانیا و سێ سه‌ربازیش ره‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگای پزیشكی ئاریفجان له كوێت كراون".