Heman Husseın Yaseen
17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و بەرپرسی بەرە لە ھەرێم ئایدن مەعروف، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند ''ئەو ھێرشەی کرایە سەر ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاھیرە ھەڵسوکەوتێکی نایاساییە. ئەوە پێشێلکاریە بەرامبەر ئازادی راگەیاندنی نێودەوڵەتی و رەوشێکی ناپەسەندە بەلامانەوە''.
مەعروف باسی لەوە کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو دامەزراوەیەکی میدیایی گرنگە و ھەمیشە دەنگی خەڵکی ستەمدیدەیە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و، گوتى: ''ھەڵکوتانە سەر نووسینگەی قاھیرەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ١٤ی کانوونی دووەمدا ئێمەشی زۆر نیگەران کرد. وەک تورکمانەکان ھەمیشە لە پاڵ ئاژانسی ئانادۆڵوداین''.
مەعروف ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە بەتایبەتی لەو کاتە سەختەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش سەریھەڵدا ئاژانسی ئانادۆڵو لە پاڵ تورکمانەکاندا بوو، باسی لەوەیش کرد کە لەو کاتەدا ئاژانسەکە بەو پەخشەی بە زمانە جیاوازەکان دەیکرد ئەو قەیرانی مرۆییە گەورەیەی بە جیھان گەیاند.