Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
17 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2018
نیویۆرک - AA
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٥ پلە بە پێوەری رێختەر وڵاتی مەکسیکی هەژاند.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی زەویناسی ئەمریکا رایگەیاند ناوەندی بومەلەرزەکە دوو کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری پینۆتەپا ناشناڵی ویلایەتی واخاکی بووە کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای مەکسیک.
بەهۆی ئەوەی بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٤٣ کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا روویداوە تاکو ئێستا دیار نییە کە قوربانی و برینداری لێکەوتۆتەوە و ژمارەیان چەندە.
بنکەی هۆشداری تسۆنامی زەریای مەنگیش رایگەیاند کە مەترسی روودانی تسونامی نییە.
١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ پلە بە پێوەری رێختەر مەسکیکی هەژاند و بەم هۆیەوە ٣٦٩ کەس گیانیان لەدەست دا.