Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
پالو - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی لەئەنجامی بوومەلەرزەکەی دوێنێ كه بە گوڕی 7،7 پلە دوورگەی سولاوێسی ئیندۆنێزیا هەژاند و ئەو تسونامییەی کە لە دوای ئەوە درووستبوو گیانیان لەدەستداوە، به‌رز بووه‌وه بۆ 384 کەس.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئیندۆنێزیا، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی ئافاتی نیشتمانی ئه‌و وڵاته (BNPB)، سوتۆپۆ پوروۆ نوگرۆهۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی بوومهلهزهكهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 384 كه‌س.
نوگرۆهۆ باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی پچڕانی هێڵه‌كانی كاره‌با و ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه كێشه په‌یوه‌ندیكردن دروستبووه و، تیمێكی هه‌زار و 400 كه‌سی له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن.
ئاماژه به‌وه كرا كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و برینداران ته‌نیا پالوی پایته‌ختی ویلایه‌ته‌كه ده‌گرێته‌وه، زانیاری ئه‌وه‌یش خرایه‌ڕوو كه له پالو سه‌دان كه‌س برینداربوون و، هه‌زاران خانووش زیانیان به‌ركه‌وتووه و رووخاون.
دوای روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه كه له دووریی 27 كیلۆمه‌تر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی دۆنگالای به قووڵایی 10 كیلۆمه‌تردا هه‌ژاند. شه‌پۆلی تسونامی به به‌رزی سێ مه‌تر دای له شاره‌كانی دۆنگالا و پاولۆ.