Adem Şalvarcıoğlu,Muhammet Ali Kemal
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
جاکارتا - AA
پیاوێک کە بەر لە دوو رۆژ لە پارێزگای سولێواسی ئیندۆنێزیا، ون ببوو لەناو سکی مارێکدا دەرهێنرا.
تەرمی ئەکبەر سالوبیرۆی تەمەن 25 ساڵ کە بەرلە دووڕۆژ بەمەبەستی لێکردنەوەی خورما لە ماڵەوە هاتبوویە دەرەوە و نەگەڕابوویەوە لە سکی مارێکی 7 مەتریدا دۆزرایەوە.
دوای ئەوەش کە دانیشتوانی گوندەکە گومان لەوە دەکەن کە سکی ئەو مارەی لە باخی خورماکەدایە، زۆر گەورەیە، مارەکە دەکوژن. پاشان تەرمی ئەکبەر سالوبیرۆ لەناو گەدەی مارەکەدا دەردەهێنن.
دانیشتوویەکی گوندەکە لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دیمەنی هێنانە دەرەوەی تەرمەکەی لەناو سکی مارەکە گرتووە و ئەوەش دەبینرێت کە جلی لەبەردایە و پێڵاوی لەپێدایە.