Mahmut Atanur
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
جاكارتا - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، ویلایه‌تی مالوكو رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هه‌ژاند.
ئاژانسی روانگەی كه‌شناسی و جیۆفیزیكی ئیندۆنێزیا (BMKG) رایگه‌یاند، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه به‌دووری ١٦٥ كیلۆمه‌تر له سنووره ئاوییه‌كانی باكووری رۆژئاوای ناوچه‌ی ساوملاكی سه‌ربه ویلایه‌تی مالوكو بووه و له قووڵایی ١١ كیلۆمه‌تردا روویداوه.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش هۆشداری نه‌دراوه له ئه‌گه‌ری روودانی شەپۆڵەکانی تسونامی.
١٤ی ته‌مووزی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٧،٣ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌ی تێرناته سەربە کۆمەڵە دوورگەی مالوكو رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هه‌ژاند و له ئاكامدا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.