Mehmet Nuri Uçar,İdris Okuducu,
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
ریاز - AA
وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ کاروباری دەرەوە، عادل جوبەیر رایگەیاند، "ھێرشی سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعوودی بە چەکی ئێرانی ئەنجامدراوە، بۆیە تاران بە بەرپرسیاری ئەو ھێرشە دەزانین".
جوبەیر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری ریاز پایتەختی سعوودیە ئەنجامدا و تیایدا رایگەیاند کە ھێرشەکەی سەر کۆمپانیای ئارامکۆ لە باکووری وڵات ئەنجامدراوە نەک یەمەن. گوتیشی: "دڵنیاین لەوەی کە ئەو مووشەکانەی ئارامکۆیان کردە ئامانج لە باکوورەوە ھاتوون نەک یەمەن. سعوودیە لە ھەوڵی دەستنیشانکردنی ئەو خاڵەیە کە مووشەکەکەی تیادا ھەڵدراوە".
جوبەیر ئەوەشی روونکردەوە کە ھێرشەکە بە چەکی ئێرانی ئەنجامدراوە و گوتیشی: "ھێرشی سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعوودی بە چەکی ئێرانی ئەنجامدراوە، بۆیە تاران بە بەرپرسیاری ئەو ھێرشە دەزانین".
جوبەیر ئەوەشی روونکردەوە کە وڵاتەکەی تاکو ئێستا بە زیاتر لە ٢٦٠ مووشەکی بالیستی و ١٥٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران کراوەتە ئامانج.
جوبەیر ئەوەشی روونکردەوە کە وڵاتەکەی تاکو ئێستا ھیچ ھێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجام نەداوە و بەرگریی لەوەش کرد کە ئیدارەی ریاز لایەنگری چاکە و ئیدارەی تارانیش لایەنگری خراپەکاریە.
ھەفتەی رابردوو لە ئەنجامی ھێرشێکدا بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی سعوودیە ناسراو بە ئارامکۆ بە رێگەی فڕۆکی بێ فڕۆکەوان ئەنجامدرا و بەم ھۆیەوە ئاگر لە دامەزراوەکە کەوتەوە.
لەمبارەیەوە حوسییەکانی یەمەن بانگەشەی ئەوەیان کرد کە بەھۆی ١٠ فڕۆکەی بێ فڕکەوانەوە ئەم ھێرشەیان ئەنجامداوە و ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.