Kasım İleri
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2022
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ-ی راگهیاندووه، ھێشتا چارهسهری دیپلۆماسی لە بابەتی قەیرانی ئۆکراینادا رێگهی تێدهچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس رایگهیاند: "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن، ئەمڕۆ پەیوەندیی بە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ-هوه کردووە. وەزیر، پاندبوونی خۆی بۆ بەردەوامیدان بە ھەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ئەو قەیرانەی کە رووسیا پەرەی پێدەدات، نوێکردەوە".
نێد پرایس ئەوەی وەبیرھێناوهتهوه بڵینکن، ھێشتا وهڵامی ئەمریکا و ناتۆ نهدراوهتهوه كه وهڵامی پێشنیازی رووسیایان لە بابەتی ئەمنیدا کە دابوویهوه و رایگەیاند، زۆر بە پەرۆشەوە چاوەروانی ئەو وەڵامە دەکەن کە لە رووسیاوە دێت.
پرایس سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە لە بەرامبەر ئەمەدا لاڤرۆڤ، رایگەیاندووە کە لە ماوەی رۆژانی داھاتوودا مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە و گوتی:
"وەزیر بڵینکن، نیگەرانییەکانی ئێمهی لە بەرامبەر ئەوەی کە ھەرکاتێک بێت رووسیا ئۆکراینا داگیر دەکات، نوێکردەوە و جەختی لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان بە رێگایەک کە دەتوانرێت بھێندرێتەدی و قایلکەر و مانادار بێت، كردهوه. جەختی لەوەش کردەوە کە ھەرچەندە شەڕانگێزی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا وەڵامێکی خێرا و توند و ھاوبەشی زەریابڕی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئێمە ھێشتا پابەندی ئاراستەی دیپلۆماسین و لەو بڕوایەداین کە ھێشتا کات بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە ماوە".