Dmitri Chirciu
16 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
مۆسکۆ-AA
وەزیری بەرگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو، لەگەڵ سەرۆکی رژێم لە سووریا، بەشار ئەسەد کۆبوویەوە و سەردانی بنکە سەربازییەکانی رووسیای لە وڵاتەکە کرد.
لەو راگەیەندراوەدا كه لهلایهن وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە سێرگی شۆیگو، سەردانی بنکەی سەربازیی دەریایی رووسیای لە پارێزگای تهرتوس کردووە و چاودێری مانۆڕی سەربازیی کەشتیگەلی رووسیای لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی کردووە.
زانیاری ئەوەش بڵاوکراوەتەوە کە جگە لە ١٤٠ کەشتی، ٦٠ فڕۆکە، ھەزار ئامێری سەربازیی و ١٠ ھەزار سەرباز لەو مانۆڕە سەربازییە بەشداربوون و شۆیگو، لە پارێزگای لازقییە، سەردانی بنکەی ئاسمانیی حمێمیم-ی رووسیای کردووە و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئهوهش ئاشکرا کراوە کە وەزیری بەرگریی رووسیا، لەگەڵ سەرۆکی رژێم لە سووریا، بهشار ئەسەد-یش کۆبووەتەوە.
ههروهها له راگهیهندراوهكهدا ھاتووە: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەش لە دژی پاشماوەی تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان، تاوتوێی بابەتەکانی ھەماھەنگیی تەکنیکی سەربازیی لە نێوان ھەردوو وڵات و ھاوکاری مرۆیی بۆ سووریا کراوە".