کابول
وەزارەتی ناوەخۆی ئەفغانستان ئاشکرایکرد لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دژی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان؛ ٢١ چەکدار کوژران و ٥ی دیکەش برینداربوون و ١٠ چەکداریش دەستگیرکران جگلە لە دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنی.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئەوەشی ئاشکراکرد ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە شارەکانی کۆنار، کۆندۆر، باداھشان، ژەوزژان، قەندەھار، ئۆروزگان، وەردەک و ھلمند ئەنجمدران.
لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەی تاڵیبان لە ماڵپەڕی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ژمارەی کوژراوانی ریزی چەجدارەکانی رەتیکردەوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆی ئەفغانستان بڵاوکراوەتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستانیش ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە ھێزەکانی سەربازیکانیەوە، سەربازێک کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون.