واشنتۆن
ئێستا دەنگۆی سنوردارکردن و کەم کردنەوەی کۆمەکی سەربازیی ئەمریکا ھەیە بۆ میسر، یارمەتی و ھاوکاریی سەربازیی ئەمریکا بۆ میسر نزیکەی ١,٣ ملیار دۆلارە.
لە دوای کودەتاکەی میسرو لەسەر کارلادانی محەمەد مورسی لەسەرۆکایەتیی میسر، ئیدارەی ئەمریکا ناردنی فڕۆکەی جەنگیf١٦ ی دواخست بۆ ئەو وڵاتە، دواتریش بڕیاری وەستانی مانۆڕی ھاوبەشی سەربازیی ھەر دوولای دابوو، بەپێی سەرنجی چاودێرانی سیاسی ئەمریکا رژد نەبوو لەسەر وەستاندنی ھاوکاریی سەربازیی بۆ میسر.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەشێ لەکەناڵەکانی میدیای ئەمریکا ھەواڵی وەستانی ھاریکاریی سەربازیی ئەمریکا بۆ میسریان بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆشکی سپی ئەو ھەواڵانەی بەدرۆخستەوە.
کاتلین ھەیدەن گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند: "ھەواڵی راگرتنی گشت ھاریکارییەکی سەربازیی بۆ میسر ھەڵەیەو لەچەند رۆژی داھاتوو لەبارەی ھاریکاریی ئەمریکاو میسر بڕیاری خۆیان رادەگەیەنن."