Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
مه‌درید- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم لە میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كۆڕبه‌ندی نوێڤا ئیكۆنۆمیا سازكرابوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌ریایه‌ك نه‌بێت هه‌موو رۆژێك ژیانی سه‌دان مرۆڤ و منداڵی تیادا كۆتاییبێت، ده‌مانه‌وێت ده‌ریای ئاشتی، خۆشگوزه‌رانی و دۆستایه‌تی بێت. بۆ ئه‌مه به‌رپرسیارییەتی زۆر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئیسپانیا و توركیا".
هه‌روه‌ها گوتی: "ناتوانین له‌ڕێگه‌ی توندكردنه‌وه‌ی دیوار، ده‌روازه و چوونهدهرهوهكانمان له‌سه‌ر سنووره‌كان كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ین. هۆكاری كێشه‌كه‌ی سووریاش ئێمه نیین، ئه‌وه‌ی كه ده‌ستیشی پێكردووه ئێمه نیین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌سه‌رهاتووه و باجه‌كه‌ی داوه، ئێمه‌ین".