Zana Natık Kerem
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
قاهیرە - AA
سوپای میسر رایگەیاند کە لە میانی هەفتەی رابردوودا و لەچوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لەباكوور و ناوەڕاستی نیمچە دوورگەی سینا ئەنجام دەدرێت، 30ی چەكدار و سێ ئەفسەر كوژراون و 173 كەسیش دەستگیركراون.
لە نۆی مانگی شوباتی رابردووەوە، سوپای میسر ئۆپەراسیۆنێكی دژ بە چەكدارە توندڕەوەكان لە نیمچە دوورگەی سینا لە ژێر ناوی "سینا 2018" دەست پێكردووە كە تا ئێستا بەردەوامە.
بە پێی بەیاننامەكە لە میانی هەفتەی رابردوودا و لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا، ئەمیر لە رێكخراوی تیرۆریستی بەیتولمەقدس، ناسر ئەبو زقول لەگەڵ چوار چەكداری توندڕەوی دیكە كوژراون.
میدیاكانی میسر لە ساڵی 2017دا بڵاویان كردبوویەوە، ناسر ئەبو زقول، جێگری سەركردەی رێكخراوی بەیتولمەقدس بە ناو ویلایەتی سینایە.
لە بەیاننامەكەدا راگەیەنراوە كە هەشت چەكداری توندڕەوی دیكە لە ناوەڕاستی سینا كوژراون و 173 كەسیش دەستگیركراون.
بە پێی بەیاننامەكە 17 چەكداری دیكە لە ناوچەیەكی شاری عەریش لە لایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كوژراون.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە میانی هەفتەی رابردوودا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا لە سینا، سێ ئەفسەر كوژراون و ئەفسەرێكی دیكە بریندار بووە.
سوپای میسر راگەیاندووە لە دەستپێكی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە لە نۆی مانی شوباتی رابردوووە لە باكوور و ناوەڕاستی سینا ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا 238 چەكدار لەگەڵ 35 سەرباز كوژراون، هەروەها چوار هەزارو 229 كەس دەستگیركراون كە تا ئێستا ژمارەیەكی زۆریان لێ ئازادكراون.