21 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2021
نیویۆرک - AA
بینای نوێی ماڵی تورک کە دروستکردنی لە شاری نیویۆرک تەواو بووە، لەسەر شێوەی سمبولێکی ئاسمان بڕ کە رەنگدانەوەی کولتوور، مێژوو و ھەمەچەشنی تورکی ھەیە دیزاین کراوە.
خزمەت بە نوێنەرایەتی ھەمیشەیی تورکیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسولخانەی گشتیی تورکیا لە نیویۆرک دەکات.
دەکەوێتە پشت بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە بەرزی ١٧١ مەتر و٣٥ نھۆم.
بینای نوێی ماڵی تورک لەسەر شێوەی گوڵی ھەڵاڵە بۆ ئاسمان بەرزدەبێتەوە و خاوەنی بڕوانامەی 'لید سیلڤەر'ە.
نزیکەی ٢٠ ھەزار مەتر دووجا فراوانە وھەروەھا ھۆڵی کۆبوونەوەی ٢٠٠ کەسی،ھۆڵەکانی کۆبوونەوە و پێشانگا،شوێنی مانەوەى تیا ھەیە.