Zana Natık Kerem
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2023
ھەولێر – AA
سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید گەیشتە نیویۆرک.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی سەرکۆماریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید گەیشتووەتە نیویۆرک، بۆ ئەوەی بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا دا بکات.
باسی لەوەیش کردووە کە وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن و وەزیری ژینگە، نزار ئامێدی و پارێزگاری بەسرە، ئەسعەد عیدانی یاوەری سەرکۆمار دەکەن لە سەردانەکەی بۆ نیویۆرک.
کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە رێکخراوە و لە ٢٢ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و تا ٢٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیھان بەشداری لە کۆنگرەی ئاووھەوا لە نیویۆرک دەکەن کە تیایدا پرسەکانی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا تاوتوێ دەکەن.