Mohammed Baqi Hussein
21 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
سان فرانسیسكۆ - AA
گۆڤاری Forbesی جیهانی كاری ئه‌مریكا، لیستی ناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه.
دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرسۆفت، بیڵ گه‌یتسی ئه‌مریكی كه ساڵی رابردوو سامانه‌كه‌ی 75 ملیار دۆلار بوو، له‌مساڵدا سامانه‌كه‌ی بۆ 86 ملیار به‌رزكردووه‌ته‌وه و جارێكی دیكه ریزبه‌ندی یه‌كه‌می لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهانی گرته‌وه.
بیڵ گه‌یتس كه ماوه‌ی چوار ساڵه پێشه‌نگی لیسته‌كه‌یه له ساڵی 1994ه‌وه تا ئێستا 18 جار نازناوی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهانی به‌ده‌ست هێناوه.
وهبهرهێنەری ئه‌مریكی، وارن بوفێت به 75 ملیار و 500 ملیۆن دووه‌می لیسته‌كه‌یه و دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئامازۆنیش له‌ڕیزبه‌ندی سێیه‌مدا دێت.
- ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهان
له‌ژنانیشدا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پشكی كۆمپانیای جوانكاریی فەڕه‌نسی، لۆریاڵ لیلیان بێتهنكۆرت به 39 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ڕیزبه‌ندی 14یه‌می لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهاندا دێت و ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی جیهانه.
- تره‌مپ له دابه‌زیندایه
دۆناڵد تره‌مپ كه له هه‌ڵبژاردنی 2016دا به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا و بووه یه‌كێك له كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان، له سهروهتهكهیدا هه‌مان به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاره‌كه، سه‌روه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له ساڵی رابردوودا به‌بڕی یەک ملیار دۆلار كه‌میكردووه و بۆ سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه. به‌وپێیه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهاندا، 220 پله دابه‌زیوه و له‌ڕیزبه‌ندیی 544ه‌مدایه.