Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
21 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لە واشنتۆنەوە رایگەیاند: ''ئیدارەی ترەمپ ئەو کارانە دەبینێت کە ئەنجاممانداوە و ستایشی دەکات. بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردنمان. دڵنیایی ئەوەمان درایە کە سەبارەت بە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاریکاریی زۆرترمان دەکرێت''.
حەیدەر عەبادی لە میانەی گوتارێکدا لە پەیمانگەی ئاشتی، ژمارەیەک روونکردنەوەی سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی و دۆخی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ئێستادا، دا.
عەبادی جەختی لەوەکردەوە ئەوەیان بینیوە کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا زۆر سوورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاماژەی ئەوەشیان وەرگرتووە کە ئاستی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق زیاددەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: ''ئیدارەی ترەمپ ئەو کارانە دەبینێت کە ئەنجاممانداوە و ستایشی دەکات. بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردنمان. دڵنیایی ئەوەمان درایە کە سەبارەت بە ئەرکی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هاریکاریی زۆرترمان دەکرێت''.
عه‌بادی رایگه‌یاند، ستراتیژی ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ته‌نها پلانێكی سه‌ربازی نییه و گوتی،"پێم وانییه رای گشتیی ئه‌مریكی بیه‌وێت ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێرێت. پلانێك هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. به‌ڵام بۆ له‌ناوبردنی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، پێویسته ئێمه پلانێكی ناوچه‌ییمان هه‌بێت".
- "پێشهاته‌كانی سووریا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌ئێمه كرد"
عه‌بادی رایگه‌یاند، عێراق بووه‌ته قوربانیی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.
عه‌بادی: "مه‌ترسییه‌كانی داعش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له وڵاته‌كه‌مان كرد. پێشهاته‌كانی سووریا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌ئێمه كرد. به‌شی زۆری مووسڵمان له‌ده‌ستی داعش رزگاركردووه. له‌كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وامه، هه‌ماهه‌نگیی باش له‌نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه".
عه‌بادی باسی له گونجانی هێزه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا كرد و گوتی، "له‌مێژووی عێراقدا شتی وا نه‌بووه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سوپای عێراق په‌رته‌وازه‌یی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌ل شانازیی به سوپاكه‌یه‌وه نه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا شانازیی پێوه‌ده‌كات".
عەبادی جەختی لە پێویستیی وڵاتەکەی بە چاکسازیی و سەقامگیریی کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد وڵاتەکەی ''وڵاتێکی نوێی دیموکراسی''یە و ئەوان ئەرکی زۆریان دەکەوێتە سەرشان بۆ ئەوەی کە حکوومەتێکیان هەبێت کە دووبارە هاووڵاتییان متمانەی پێبکەن، ئاشکراشیکرد هەوڵی زۆریانداوە لەو بوارانەی کە سەربازیی نین و پەیوەستن بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لەوبارەیەشەوە پێویستیان بە پشتیوانیی نێودەوڵەتیی هەیە.
راشیگەیاند: ''دەتوانرێت داعش لەناوببرێت، ئێمە دەتوانین لەمەدا سەرکەوتوو بین و هەروەها توانای ئەوەمان هەیە کە رێگریی لە دووبارە درووستبوونی رێکخراوی تیرۆریستیی هاوشێوە بکەین''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، هێشتا له‌ناوچه‌كه‌دا دژی داعش ده‌نگی مێدیا به‌پێی پێویست نابینرێت و گوتی،"هه‌رچه‌نده كه‌میشی كردووه، به‌ڵام هێشتا داعش ده‌توانێت ئه‌ندام و سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ خۆی په‌یدا بكات. هه‌ندێك له وڵاتانیش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ناوچه‌ییه‌كانیان تیرۆرستان به‌كارده‌هێنن".
عه‌بادی جه‌ختیكرده‌وه كه به‌م دواییه له‌هه‌وڵی كرانه‌وه‌یه‌كی نوێدان به‌ڕووی سعوودیه‌دا و بانگه‌شه‌كانی له‌باره‌ی گوێڕایه‌ڵیی عێراق بۆ ئێران ره‌تكرده‌وه.