ئیسلام ئاباد
لە پاكستان قوتابیەكی تەمەن 15 ساڵی بەناوی عەزیز حەسەن بۆ ئەوەی گیانی ھاوڕێكانی بپارێزێ، جەستەی خۆی دەكاتە قوربانی.
موسەدق عەلی بانگاش ئامۆزای حەسەن، دەڵێ لە باكووری رۆژئاوای پاكستان، لە شاری ئیبراھیمزاین خۆكوژێك، لە عەزیز حەسەنی ١٥ دەپرسێت قوتابخانەكەتان لە كوێیە. بانگاش دەڵێ كاتێك حەسەن دەزانێ ئەو كەسە نیازی خۆ تەقاندنەوەی ھەیە، رێگری لێ دەكا و ھێرشبەرەكە بەوە توشی دڵەراوكێ دەبێ و پشتێنەكەی دەتەقێنێتەوە.
ھەروەھا دەڵێت قوتابیەكی دیكە بۆ ئەوەی حەسەن رزگار بكا، بە بەرد ھێرش دەكاتە سەر خۆكوژەكە، بەڵام خۆكوژەكە بەدووری ١٥٠ مەتر لە قوتابخانەكە خۆی دەتەقێنێتەوە. بەم شێوەیە حەسەن دوای ئەوەی گیانی ھەزار قوتابی ھاوڕێی رزگار دەكا، گیانی لەدەست دەدا.
راگەیاندن و بەرپرسانی پاكستان حەسەن بە قارەمان ناو دەبەن.
باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە پاكستان شێری رەحمان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: "عەزیز حەسەن سەربەرزی پاكستانە. بەلانی كەم شایانی مەدالیایێكە."