Lejla Biogradlija,Ahmet Nurduhan
11 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2022
سربرێنیتسا - AA
رووفاتی٥٠ قوربانیانی دیکەی کۆمەڵکوژیی سربرێنیتسا کە لە تەمووزی ١٩٩٥دا کوژرابوون، لە خۆرهەڵاتی بۆسنە و هێرزۆگۆڤینیا بە خاک سپێردران.
ئەو ٥٠ رووفاتە کە لە کۆمەڵکوژییەکەی سربرێنیتسا کوژراون کە پاش جەنگی دووەمی جیهان لە ئەورووپا روویدا و بە گەورەترین تراژیدیای مرۆیی ناوزەند دەکرێت، لە پاش کارەکانی دیاری کردنی ناسنامە لە دوای نوێژی نیوەڕۆ بە خاک سپێردران.
پێش رێورەسمی بەخاک سپاردنەکە بەبۆنەی ٢٧مین ساڵیادی کۆمەڵکوژیەکە، لە ناوەندی مۆنۆمێنتی سربرێنیتسا بەرنامەی یادەوەری رێکخرا.
گەنجترین قوربانی کۆمەڵکوژییەکە کە ئەمساڵ بەخاک سپێردرا سالیم موستافیج-ی ١٦ ساڵان بوو، بەتەمەنترینیشیان حوسەین کردزیج-ی ٥٩ ساڵان بوو.