Sarp Özer
11 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
لە ناوچەی قەندیل لە باکووری عێراق، دوو چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە هەوڵیان دەدات بچنە ئەشکەوتێکەوە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لەچالاکی خران.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی لە هێڵی سنوور کە بەردەوام بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کۆنترۆڵ دەکرێت، لە قەندیل دوو چەکداری پەکەکە لەچالاکی خران کە بەرەوە ئەشکەوتێک دەچوون.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چەکدارەکان کاتێک لەچالاکی خران گەیشتبوونە بەردەم ئەشکەوتەکە.