لەندەن
ھەردوو وەزیری دەرەوەی میسرو بەریتانیا بەتەلەفۆن پێکەوە قسەیانکردو تاوتوێی رەوشی تازەی میسریانکرد.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (ویلیەم ھێگ) گوتی " بەریتانیا سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی میسر دەکات، ھەرکەس و لایەنێ جا چ ھێزە ئاسایشپارێزەکان بن یان خەڵکی ئاسایی ھێرشی کردبێتە سەر مزگەوت و کەنیسەکانی ئەو وڵاتە لێی قەبوڵ ناکرێت".
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاشکرایکرد: لەگەڵ حکومەتی کاتی میسر لەسەرەتای مانگی تەمموز وا رێککەوتن کە رێگەچارەی ئاشتیانە بگیرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی رەوشی سیاسی ئەو وڵاتە. بارودۆخەکە کە بەئێستا گەیشتووە دەبێ ھەمووان ھەنگاو بەرەوە ئاشتی بنێن و خۆبپارێزن لەتەشەنەسەندنی توندوتیژیی و پێکھەڵپژان.