Cankut Taşdan
31 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2022
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، کەشتییەکی دیکە کە دانەوێڵەی بارکردووە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە بەڕێکەوتووە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردەوە کە پرۆسەی گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە درێژەی هەیە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە "گواستنەوەی دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرایناوە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەشدا بەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکی دیکە کە دانەوێڵەی بارکردووە، بەندەرەکانی ئۆکراینای جێهێشتووە، پشکنین بۆ نۆ کەشتی دیکەش دەکرێت کە بەرەو ئۆکراینا دەچن".