لەندەن
نایگڵ کیندی، کەمانچەژەنی ناسراوی بەریتانیا لەکۆنسێرتێکیدا کە رۆژی 8ی ئاب لە لەندەن پێشکەشیکرد، لەبری ناوی ئیسرائیل ئاپارتاید Apartheid ی بەکارھێنا کە یانی جیاکاریی رەگەزیی دێت.
بریارە کەناڵی BBC٤ رۆژی 23ی ئاب كۆنسێرتەكە پەخش بكات ، بەڵام رایگەیاندووە ئەو بەشە لەقسەکانی کیندی پەخش ناكات.
کیندی لەکاتی بانگکردنی ئەو ھونەرمەندە فەلەستینیانەی لەکۆنسێرتەکەی بەشداربوون بۆسەر سەکۆ گوتی " رەنگبێ ئەمە قسەیەکی سواویشبێ، بەڵام ھیوادارم ئەم کۆنسێرتە ببێتە ھۆی یەکسانی گەلان و دوایی ھێنان بەئاپارتاید apartheid" مەبەستی کیندی ئیسرائبل بووە.
چەند ساڵە کیندی رەتیدەکاتەوە لەئیسرائیل کۆنسێرت ساز بکات بەھۆی مامەڵەکانی حکومەتی ئەو وڵاتـە لەگەڵ فەڵەستینییەکان.