Ömer Erdem
12 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2023
خەرتوم - AA
لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە لە ١٥ی نیسانەوە لە نێوان سوپای سوودان و هیزەکانی پشتیوانی خێرا دەستی پێ کردووە تا ئێستا ٥٢٤ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.
سەندیکای پزیشکانی سوودان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوودان و هیزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانەوە تا ئێستا ٥٢٤ هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون، دوو هەزار و ٨٧٢ی دیکەش برینداربوون.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێشتا پێکدادانەکان لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەوامن، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دەکرێت ژمارەی کوژراو و بریندارەکان زۆر زیاتر بێت.
- شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان
لە بەیانی ١٥ی نیسان، لە خەرتووم پایتەختی سوودان و چەندین شاری دیکە پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا.
ئەو ناکۆکییانەی لە چەند مانگی رابردوودا دەربارەی چاکسازی سەربازیی لە ئارادابوون و تییادا پێشنیاز کرابوو هێزەکانی پشتیوانی خێرا "بەتەواوی ببێتە بەشێک لە سوپا" گۆڕا بۆ پێکدادان.